https://mobirise.com/

جەنگاوەڕانی دێرینی فینلاند بە دەبابەی هێتلەرەوە لێرە بوون

 Muistopäivää بۆنە 

ئەمڕۆ ٥ شەممە ٢٧ ی نیسان ڕێبەر ڕێبوار نەدەکەوت، ئاڵای فینلاند لە شوێنە گشتی و تایبەتییەکانی شاری لاهتی دەشەکایەوە، بەهۆی ئەوەی یادی ڕۆژی جەنگاوەر(پێشمەرگە)ە دێرینەکان(بە فینلاندی ڤێتێرانی Veteraani)ە، سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران ئامادەی ڕێوڕەسمی بۆنە و ئاهەنگەکە بوون.. ٢هەزار و ٥٠٠ جەنگاوەری دێرین ئامادە بوون. ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لەهەمان شوێن ئەم یادەکە کراوەتەوە. ئەوەی جێی سەرنجی میواننان بوو، لە پارکی وەستانی یوتۆمبێلەکاندا ٢ دەبابە دانرابوو یەکێکیان ئاڕمی ئەڵەمانییە نازییەکانی پێوە بوو، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت..  

زانیاری لەسەر بۆنەکە لەم هەواڵەدایە:

ڕۆژی پێشمەرگە دێرینەکانی فینلاند.. 27 نیسان، 2017

سەرچاوەی هەواڵی فینلاندی، ئولێ
--------
هەواڵی زیاتر بزانن:

١ / بۆنە: ئەمڕۆ ڕۆژی شەهیدان و سەربازی ونی فینلاندییە.. 17 ئایاری 2015

٢ / بۆنە: یادی ٧٥ ساڵەی شەڕی زستانە.. 14 ئادار، 2015

٣ / کەسایەتییە فینلاندییەکان: گۆستاف مانێرهایم.. 5 حوزەیران، 2014