Web Builder

Tieota meistä
لەبارەمانەوە


لاپەرەیەکی خۆبەخشانەی بێبەرانبەرە قازانج نەویستە، بەناوی شاری لاهتییەوەیە، بەڵام بۆ هەموو فینلاندە
ئەم تریبیونە، دەروازەیەکی ترە بە ڕووی هەرچی زیاتری ناساندی فینلاند بە کوردزمانان. هەوڵ ئەدات بەشێک نەک هەموو هەواڵ و مەسەلە گرنگەکانی وڵاتەکە بخاتە ڕوو. بە زمانی فینلاندی، سوویدی ئنگلیزی، کوردی و... پەخش و بڵاوکردنەوە دەکات.
بەشە کوردییەکەی بە ٢ ڕێنووسی کوردی و ڕێنووسی لاتینی دەنووسرێت. ڕێنووسی یەکەمیان بۆ بەشی زۆری کوردانی کوردستانی خواروو و خۆرهەڵاتە. ڕیێنووسە لاتینییەکەیش بە زۆری لە یەکەم کۆمێنت هەمان تێکستی هەواڵەکە دادەنرێت، مەبەست لێی بۆ نەوەی نوێی کوردی فینلاندە کە لایەنی کەم بتوانن هەواڵ و بابەتەکان بخوێننەوە و لێی تێبگەن، چوونکە نەوەی دووهەمی کۆچبەرە کوردەکان زووربەیان بەهۆی هەلومەرجی ژیانیان و پەروەردەیانەوە، باش شارەزای ڕێنووسە کوردی(ئارامی)یەکە نیین.
هاوکات ڕێنووسە لاتینییە بۆ کوردانی کوردستانی باکوور و خۆرئاوا و فینلاندی و سویدی و بێگانەکانی ترە کە مەبەستیانە ئاگایان لە زمان و کلتووری کوردی بێت، بیانەوەێت فێر بن. لەم ڕێگایەوە لایەنی کەم دەتوانن وشە کوردییەکان گۆ بکەن.
ئەم تریبیونە، خزمەت بەو مرۆڤە بەتەمەن و گەورەساڵانە دەکات کە بە هەر هۆیەکەوە بێت دەرەقەتی زمانی فینلاندی نایەن و نەهاتوون، کەوتوونەتە پەراوێزەوە و تەنها بە جەستە لێرەن، لەکاتێکدا هەموو دەیانەوێت بزانن چی لە نیشتمانی دووهەمیان فینلاند دەگوزەرێت و ڕوودەدات لە دەستی دووهەم و سێهەمەوە هەواڵیان بەسەقەتی پێنەگات. فەرمانگە بەرپرسەکانیش وەک پێویست لایان لەم مەسەلەیە نەکردۆتەوە.
ئەم تریبیونە، یارمەتیدەری هەموو ئەو کوردانەیە کە تازە هاتوون و دێنە وڵاتەکە و چەند ساڵیان دەوێت تا شارەزای کلتوور و زمانی فینلاندی دەبن.
ئەو هەواڵ و مەسەلانەی لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە زووربەیان سەرچاوەی فینلاندی و سوویدی و ئنگلیزی و هەرسەرچاوەیەکی تر گەر هەبێت لەگەڵدا دادەنرێت
مەبەست لە دانانی سەرچاوەی هەواڵەکان بە زمانی فینلاندی، بۆ هاندانی خوێنەرانە تا گەر گومانێکیان لە هەواڵەکە هەبێت لەوێ خۆیان ڕاستی بکەنەوە یان زانیاری زیاتر وەربگرن و زمانی فینلاندییەکەیان بەهێز تر بێت
هەروەها ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان و کوردستانی خۆرهەڵات و ڕاگەیاندنی کوردانی تاراوگە، کە هەر بابەتێک لەبارەی فینلاندەوە بڵاوبکەنەوە، دووبارە دەبێتەوە و دەکاتەوە
ئەم تریبیونە، بەتەنها خۆی قەتیس ناکات بە خودی شاری لاهتییەوە، بەڵکوو گرنگی بەسەرجەم مەسەلە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەکە دەدات بە کورد و فینلاندی و بێگانەکانییەوە
چوونکە هەرچی لە وڵاتەکە بە باش و خراپ ڕوو بدات، کاریگەری لەسەر تاکەکانی تریش دادەنێت و پێویستە هەموو بیزان و ئاگایان لێبێت.
ئەم تریبیونە کۆمەک بە نیشتەجێبوون و ئاویزان و تێکەڵبوون و جێکەوتن بە کۆمەڵگای فینلاندی دەکات، لە هەوڵی دروست کردنی نەک پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوان کوردان بەڵکوو لەگەڵ فینلاندییەکان دروست بکات و گەشە پێ بدات، لەپێناو ژیانێکی باشتر و لێکتێگەیشتنی زیاتر و دروستکردنی دایلۆگ لەنێوان کوردەکان و ئەواندا.
ئەم تریبیونە، دەرخەری هەموو ئەو کێشە گەورە و بچووکانەیە کە کوردەکان پێوەیدەرگیرن، دەبێتە هۆی یارمەتیدەری کاربەدەستانی فەرمانگە جۆراوجۆرکانی تا باشتر لە بێگانەکان بگەن و ڕێگاچارەی دروستی بۆ بدۆزنەوە.
لاهدێنکوردیت، بۆ کۆمەک کردن بە دانەبڕانی تەواوەتی کۆچبەرە کوردەکان و نەوەکانیان کار دەکات، تا بیریان بێت کە زمان و کلتووری خۆیان بپارێزن و خۆش بووێت.
هەر مرۆڤێک دەتوانێت لە بەخشین و دروستکردنی هەواڵ و گفتوگۆکان چالاک بێت و ببێتە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی، بەمەرجێک لە پرینسیبەکانی تریبیۆنەکە دەرنەچێت. هەر بابەتێک ببێتە مایەی خولقاندنی کێشەی تایبەتی بۆ خەڵکانی تر قابیل بە سڕینەوەیە... هەر بابەتێک پشتیوانی لە تووندتیژی ئاینی و ڕەگەزی و .. بکات لێرە جێی نابێتەوە، پۆلەتیکای کارکردن بۆ پێکەوە ژیانی مرۆڤانەیە بەدوور لە هەر ناکۆکییەکی کۆن کە لە وڵاتی یەکەم مرۆڤەکان پێوەی دەرگیر بوون.

لەم لینکانەی تردا باشتر لە کار و هەڵسووڕانی لاپەڕەکە دەگەن:
- : ڕوونکردنەوەیەکی پێویست! سیاسەتی نوێی لاهدێنکوردیت چییە؟
- : چێککردن: فریای لاهدێنکوردیت بکەون
- : فینلاندی نووسین بۆ؟
- : لاهدێنکوردیت(فینلاند بەکوردی) ناچارە
- : لاهدێنکوردیت جەماوەری دەبێتەوە
- : لاهدێنکوردیت درۆنووس نییە!!
- : بۆ لاپەڕەی لاهدێنکوردیت فانی کەمە؟
- : لاهدێنکوردیت ساڵڕۆژت باش
- : لەیادی یەکەم ساڵی لاهدێنکوردیتدا

JAA - هاوبەشکردن

SEURAA MEITÄ - شوێنکەوتن