https://mobirise.com/

شەڕی ناوخۆ بە پارەی ئاسن

بڕیارە ٤ی مانگی داهاتوو پارەیەکی ئاسن (میتاڵ) بەبۆنەی ١٠٠ ساڵەی سەربەخۆیی فینلاندەوە بکەوێتە بازاڕەکانەوە، ئەوەی جێی باسی بەشێک لە فینلاندیانە وێنەی سەر پارە ئاسنە ئێرۆکەیە، وەک لە وێنەکەدا دەبینن، ژمارەیەک چەکدار بە تفەنگ تەقە لە چەند کەس دەکەن کە بە ڕێز ڕاوەستاون وەک ئەو دۆخەی کە لە کاتی گولەباران کردندا بێت وایە، لە خواریشییەوە ساڵی ١٩١٧ و ١٩٣٨ نووسراوە، لەو ماوەیدا فینلاند بە دۆخی شەڕی ناوخۆ و شەر لەگەڵ ڕووسیا تێپەڕیووە، ئاماژەیە بۆ شەری خوێناوی نێوان لایەنگرانی یەکێتی سۆڤێتی جاران و نەتەوەپەرستانی فینلاندی کە بە شەڕی لایەنگرانی سوور و سپی بەناوبانگن.. ڕاستە بۆ فینلاندیان ئەو ڕۆژ و ساڵانە ڕەش و ناخۆش بووە بەڵام ڕاکردن لە مێژوویش دروست نییە، قابیل بەوەیە لەیادی ١٠٠ ساڵەی سەربەخۆیدا نەک جوانییەکانی فینلاند بەڵکوو ناشیرینییەکانیش یاد بکرێتەوە و بخرێنە ڕوو.. 
+ سەرچاوەی هەواڵی فینلاندی، ئیڵتا سانۆمات:
--------
هەواڵی زیاتر بزانن:
١ / مژدەی ناخۆش ئابووری: پێنج سەد ئێرۆیی نامێنێت!
٢ / ئابووری: ئەسکەناسی پێنج سەد ئێورۆیی نەبەنەوە بۆ کوردستانی خواروو
٣ / ئابووری: ٢٠ ئێرۆ نوێکەت پێیە؟
٤ / ئابووری: گۆڕانی پارەی ئێرۆ بەردەوامە!
٥ / ئابووری: وریای ٥سەدی و ٢سەد ئێرۆیی بن!

SEURAA MEITÄ - شوێنکەوتن