mobirise.com

نوقرچی حسەین جانەیی لە پاڵێوراوان


دۆستانی لاهدتیکوردیت زۆر جوان لە بەشی نەقورچک یان نەقیزە خاڵی لاوازییەکانتان پێکاوە
لە بۆچوونەکانی دا وەک پرش و بڵاو بوونی کوردان، تەبا نەبوونیان لەسەر هیچ شتێک کۆک نیین، ڕۆڵی حیزبە کوردستانییەکان و ..... دا پشت ڕاستی دەکەمەوە.
بەڵام خۆم لەگەڵ ئەوەی کە قورمیشکرای حیزبێک یان نەناسراوی کوردانی شارەکەم بم نابینم و جگە لەوەی کە دیزانی پۆستەرەکانم خۆم کردوومە، پارەی پێویستیشم خەرج کردووە.
ڕاستە وەک پاڵێوراوێک لەسەر کوردان حیسابم کردووە و دەستی باڵای بووە، بەڵا
​​م ڕووی بانگەشەم بۆ هەڵبژاردنەکە جگە لە فینلاندییان نەتەوەکانی دیکەش بووە و هەر بۆ ئەو مەبەستە پۆستەرەکانم بە ٥ زمان چاپ کردبوو.
ڕاست دەکەن کوردمان هەیە کە لە گفتار و قسەدا کوردایەتی بەر کەس نادات. هەر لەم هەڵبژاردنانەدا چالاکوانێکی یەکێک لە پاڵێوراوان بوو و خۆی بە سیاسەتوانی کوردایەتی دەزانێت. بەڵام لە کردەوەدا خۆ دەپارێزێت و مناڵەکانی بۆ وانەی کوردی نانێرێت، چوونکە لەو یڕوایەدایە کە بەر بە فێربوونی زمانی فینلاندی منداڵەکەی دەگرێت یان زاراوەی ماڵەوەی ئەوان ناوترێتەوە.
چەپی تۆخیشمان هەیە کە لە ناو حیزبەکەی خۆیدا بە هیچ جۆڕێک لەگەڵ کوردایەتی نایەتەوە، بەڵام لەم بوارەدا ڕووی کردۆتە دانیشتوانی کوردی فینلاند و داوای دەنگیان لێدەکات. ئەم کەسانە وەهان کە شەرمیشیان دێت بڵێن وەک کوردێکی کۆمۆنیست بیر دەکەنەوە.
ئەوانەی کە چەندین جار خۆیان پاڵێوراوە حەقی خۆیانە، بەڵام لە پێش هەموو بیر لەوەی بکەنەوە بۆچی جاری پێشو شکستیان هێناوە. ئایا توانیویانە هۆکارەکانی چارەسەر بکەن تا دووچاری شکستی دووبارە نەبنەوە.
---------
پۆڵەتیکا هەڵبژاردن: نەقیزە یان نوقورچ لە هەڵبژاردن؟

JAA - هاوبەشکردن

SEURAA MEITÄ - شوێنکەوتن