mobirise.com

Title with Solid Background Color

By John Smith posted July 20, 2016

!ڕامان حسەینی یونیڤێرساڵ

ئەمڕۆ ٣ شەممە ٢٥ی نیسان #لاهدێنکوردیت بەتایبەت سەردانی ناوەندی کلتووری کایسای شاری هێلسنکی کرد، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی پێشانگای هونەرمەندی شێوەکار ڕامان حسەین، ناونیشانی پێشانگاکە (بەهیچ شوێنێکەوە پەیوەست نیم)ە، هەر لە ناونیشانەکەیەوە پێمان دەڵێت، قەرەجی زۆر باشترە لە نیشتمانی پڕ قەهر و جەور.. ئەو لە بەشێک لەتابلۆکانیدا وامان لێدەکات زۆر بەدیارییەوە ڕابوەستین و بیر بکەنەوە تا یەکەی بابەت تێبگەین.. لە چەند کاریشیدا وەک چەپڵەلێدان بۆ دیکتاتۆرەکان و داعش و دیاردەی کۆچ و ڕوو و قوربانییەکانی پێویست بە هیچ ناکات.. ڕامان پاگراوەندی خۆی و خەڵکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆر قورسایی و حزووری لەلای هەیە و لەسەرداناوە، بەزەڕەبین لەسەر چەند تابلۆیەکی وشەی کوردی داناوە لە کاتێکدا ئەو هونەرمەندێکی بەڕەچەڵک کوردە، بەڵام جەریدەیەک وشە و دەربڕین بەزمانی عەرەبی داناوە!! نابێت ئەوە لەیاد بکەین لە تابلۆکانی تریدا سیمای و کلتووری کوردی دەدۆزرێتەوە... پێشانگاکە قسە زۆر هەڵدەگرێت، گەر خوێنەری بەڕێز تۆش سەردانت کردووە، تکایە شتێک بڵێ و بنووسە
زانیاری زیاتر
شوێن: Kulttuurikeskus Caisa
ناونیشان: , Mikonkatu 17 C, 00100 Helsinki
یەکەم ڕۆژ کردنەوە: ٧ی ٤ ی ٢٠١٧ بوو
کاتی کردنەوە: ١١ سەرلەبەیانی 
پێشانگاکە تا ڕۆژی هەینی ٢٨ ی ٤ ی ٢٠١٧ دڕێژەی دەبێت..
-------

VIDEO ڤیدیۆ

JAA - هاوبەشکردن

SEURAA MEITÄ - شوێنکەوتن